پەیامی کورد ... مەتین بارزانی، برازای نێچیرڤان بارزانی ڕوونکردنەەوەیەک سەبارەت بە ڕووداوی تەقەکردنەکەی هەولێر ڕایگەیاندووە : "هه‌ندێک كه‌ناڵى نابه‌رپرسى ڕاگه‌ياندن، هه‌بوونى منيان له‌وێ قۆستوەته‌وه و بۆ مه‌رامى دیکە هه‌واڵى بێبنه‌مايان له‌سه‌ر نوسيوه".
مەتین بارزانی دەڵێت "ئه‌مڕۆ له كاتى ڕووداوى ته‌قه‌كردن له ڕێستوڕانتێكى هه‌ولێر، من و چه‌ند هاوڕێيه‌كيش وه‌ك ده‌يان هاووڵاتي تر بۆ خواردنى نيوه‌ڕۆ له‌وێ بوين".
"سوپاس بۆ خوا كه هه‌مومان سه‌لامه‌ت بوين و به‌رنه‌كه‌وتين، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێک كه‌سى تر به‌ركه‌وتن و بوونه قوربانى" مەیتن بارزانی وا دەلێت.
بە ووتەی ئەو هه‌ندێك كه‌ناڵى "نابه‌رپرس"ى ڕاگه‌ياندن، هه‌بوونى ئەویان له‌وێ قۆستوەته‌وه و بۆ مه‌رامى دیکە هه‌واڵى بێبنه‌مايان له‌سه‌ر نووسيوه.
ئاماژە بەوەش دەکات، له‌سه‌ر ئه‌م كه‌يسه په‌نا بۆ ياسا ده‌بات و داواى ياسايى له‌سه‌ر ئه‌و كه‌ناڵانه تۆمار ده‌كات، لە کۆتایشدا دەڵێت"خوا كوردستان بپارێزێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە