پەیامی کورد ... دوو بۆمەلەرزە لە هەرێمی کوردستان تۆمار دەکرێن .
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بۆمه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گەێنێت : ئه‌مڕۆ له دوو كاتی جیاوازدا دوو بۆمه‌له‌رزه له قه‌زاكانی كۆیه و چه‌مچه‌ماڵ و خانه‌قین تۆماركراون.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بۆمه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له لاپەڕەی تایبەتی خۆی له فه‌یسبوك زانیارییه‌كه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه و رایگه‌یاندوه، له ١٣ی ٤ی ٢٠٢٠ له كاتژمێر ٢:١٩ خوله‌كی نیوه شه‌و به كاتی هه‌ولێر، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی ٣.٥ پله به پێوه‌ری ریخته‌ر و به قوڵایی ١٠كم له دووری ٢٩كم له قه‌زای كۆیه و له دووری ٤١كم له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ رویداوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌ش بۆمه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم ئاشكرایكردوه، كاتژمێر ٧:٢٦ خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆش به كاتی هه‌ولێر بۆمه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی ٢.٨ پله به پێوه‌ری ریخته‌ر و به قوڵایی ١٠كم له دووری ٢٠كم له قه‌زای خانه‌قین رویداوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە