پەیامی کورد ... تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ئاماری ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی تووشبوانی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، هه‌زار و ٢٩٧ تووشبووی نوێی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون، ٢٧ كه‌سیش به‌هۆی تووشبوونیان به‌و ڤیرووسه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێم، له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا شه‌ش هه‌زار و ٥١٥ پشكنین ئه‌نجامدراوه، كه دوو هه‌زار و ٧١٨ پشكنینیان له هه‌ولێر، ٧٩٥ له سلێمانی، دوو هه‌زار و ٦٥٦ پشكنین له دهۆك، ٧٠ پشكنین له هه‌ڵه‌بجه، ١٧٨ پشكنین له گه‌رمیان، ٩٨ پشكنینیشیان له راپه‌ڕین بوون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێم راشیگه‌یاندوه، هه‌زار و ٢٩٧ تووشبووی نوێ تۆماركراون كه ٥٩٦ له هه‌ولێر و ١٥٣ تووشبوویان له سلێمانی، ٣٨ له گه‌رمیان، ١٩ راپه‌ڕین، ٤٥٨ تووشبووشیان له دهۆك ده‌ستنیشانكراون، له‌به‌رامبه‌ریشدا ٦٦٤ تووشبووی ڤیرووسه‌كه چاكبوونه‌ته‌وه كه ١١٧ كه‌سیان له هه‌ولێر، ١٤ له‌سلێمانی، ٣٥ له گه‌رمیان، ٤٦١ له دهۆك، ١٣ كه‌سیشیان له راپه‌ڕین بوون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا به‌هۆی كۆرۆناوه ٢٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه كه شه‌ش له هه‌ولێر و هه‌شت له سلێمانی، یه‌ك له هه‌ڵه‌بجه، حه‌وت له دهۆك، سێ له راپه‌ڕین، دوو كه‌سیشیان له گه‌رمیان بوو.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگهێندراوهكهی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم، كۆی گشتی تووشبوانی ڤیرووسی كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتوه‌ته ٧٣ هه‌زار و ٤٩ تووشبوو، له‌نێویاندا دوو هه‌زار و ٣٨٨ مردن هه‌یه، ٤١ هه‌زار و ٥٧٣ كه‌سیش كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بون چاكبونه‌ته‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە