پەیامی کورد ... FBI : ئەگەری دەرگیری و تێکهەڵچوونی گرووپە چەکدارەکان پێشی هەڵبژاردن لە ئارادایە
پۆلیسی فێدڕاڵی ئەمریکا ڕایگەیاند نیگەرانی تووندووتیژی چەکدارانەیە لە پێش هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەم ووڵاتەدا .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئاژانسی هەوالی فەرەنسا ، کریس ڤۆرای سەرۆکی پۆلیسی فێدڕاڵی ئەمریک ابەناوبانگ بە FBI ووتی : ئێمە نیگەرانی زیادبوونی ئاڵۆزییەکانی نێوان گرووپە چەکدارانەکانین کە بە پێی ئایدۆلۆژیکی تووندڕەون ، نیگارانین ک ەئەم ئاڵۆزی یانە پێش هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ٣ی نۆڤەمبەر ببێتە تێکهەڵچوونی چەکدارانە .
نیگەرانی سەرۆکی پۆلیسی فێدڕاڵی ئەمریکا لە حاڵێکدایە کە لە ماوەی خۆپیشاندانەکان لە دژی ڕەگەز پەرەستی لە شوێنە جیاوازەکانی ئەم ووڵاتە ، گرووپگەلی دژبەر بارەها بە چەک نەمایشی سەر شەقامیان ئەنجامداوە و هەڕەشەیان لە ڕکابەرەکانی خۆیان کردووە . ئەم گرووپانە لە شارەکانی هاوشێوەی ڕۆچستێر ، کنۆشا و پۆرتلەند بارەها بە چەکی ئۆتۆماتیک و نیمە ئۆتۆماتیکی خۆیان لە شەقام ئامادەبوون و ڕێکلامی مەرامی خۆیان دەکرد .
ڤۆرای ووتوویەتی پۆلیسی فێدراڵ بە تووندی ئەم گرووپانەیان لە ژێر چاودێری دایە تاکوو پێش بە دەرگیرییە چەکدارانەکانی پێش هەڵبژاردنەکان بگرێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە