پەیامی کورد ... مەترسیدارترین کەسی هێرشە خۆکوژییەکانی داعش لە مووسڵ بە ناوی ئەبوو جیهاد دەست بەسەرکرا
دەزگای هەواڵگریە ی و زانیاری وەزارەتی ووڵاتی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە توانیویانە ئەندامێکی هەرە گرینگی داعش لە ناو شاری مووسڵ دەست بە سەر بکەن .
بە پێی ڕاپۆرتێک دەزگای هەواڵگری و زانیاری مووسڵ توانی تێرۆریستێکی ژێر چاودێری و داوکراو بە ناو بانگ بە " ئەبوو جیهاد " بە پێی حۆکمی ماددەی ٤ی تێرۆریسم بە تاوانی ئەندام بوون لە گرووپی تێرۆریتی داعش دەست بەسەر بکەن .
لە بەیاننامەی دەزگای هەواڵگری و زانیاری دا هاتووە کە کەسی دەست بەسەر کراو لەگەڵ گرووپە تێرۆریستی یە خۆکۆژییەکانی ئەبوو عۆبەیدە جەراح " ئەنغماسیین " چالاکی هەبووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە