به‌رهه‌م ساڵح ڕایگه‌یاند، له دواى 27 ساڵ له حكومڕانى خۆبه‌خۆى كورد، خه‌ڵكى كوردستان چاوه‌ڕێی ژیانی باشتر و شایه‌نى باشتره وهەروەها ده‌شڵێت، "هۆكارى خراپى حوكمڕانى، حزبه ته‌قلیدییه‌كان و خزمه‌كانیانە".
به‌رهه‌م ساڵح سه‌باره‌ت به چاكسازى و چاككردنى دۆخى هه‌رێم ووتى"پێمان وابوو به‌حزبێكى ته‌قلیدى دیکە ئه‌م كاره ناكرێـت كاره‌كه پێویستى به كۆكردنه‌وه‌ى هه‌موو هێزه چاكه‌خوازه‌كانه ".
هه‌روه‌ها وتى"ئه‌مڕۆ كوردستان گیرۆده‌ى حكومڕانى خراپ بووه حكومڕانى خراپیش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م حزبه ته‌قلیدیانه، هه‌م خۆیان هه‌م خزمه‌كانیان هه‌م ئه‌م شیرازه كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ى سه‌پاندوویانه بوونه‌ته مایه‌ى مه‌ینه‌تى و خراپ به‌كارهێنانى ده‌سه‌ڵات".
د. به‌رهه‌م، پێى وابوو ده‌كرێـت به داهاتى ناوخۆ و ئه‌و پاره‌یەى له‌به‌غداوه دێت دۆخى ئابورى هه‌رێم چاك بكرێت، به‌ڵام ته‌گبیرو ده‌ستى ئه‌مینى ده‌وێت، ده‌رهێنانى داهاتى ده‌وێت له ده‌ستى حزب و كۆمپانیاكانى خزمه‌كان، و گه‌رانه‌وى بۆ خه‌زێنه‌ى حكومه‌ت"
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانى هاوپه‌یمانى و گۆڕان و كۆمه‌ڵ، باسی له‌وه‌كرد،"ئێمه ئێستا هاوپه‌یمانییه‌كمان له ناوچه جێناكۆكه‌كان هه‌یه‌و هه‌ندێك لێتێگه‌یشتنى دیكه‌مان هه‌یه له‌گه‌ڵ گۆڕان و كۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌سه‌ر یه‌ك بنه‌ما، ئه‌ویش بنه‌ماى حوكمڕانى ته‌ندروست و دادپەروەرە، ده‌رگاى ئێمه بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى دیكه جگه له‌و مه‌بده‌ئه هیچى قبوڵ ناكه‌ین".
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به كۆكردنه‌وه‌ى تێڕوانینه جیاوازییه‌كان له ناو هاوپه‌یمانى ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد،"ئێمه كۆنه‌بووینه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئایدۆلۆژیا، ئێمه كۆنه‌بووینه‌ته‌وه له‌سه‌ر كۆنه قین، یاخود بۆ شه‌ڕى فكرى، نه‌هاتووین شه‌ڕى مێژوو بكه‌ین، هاتووین شه‌ڕى ئاینده بكه‌ین، كوردستانه‌كه‌ى ئێمه پێویستى به حوكمڕانییه‌كى ته‌ندروستى عادیله ئه‌م مه‌فهومى عه‌دله خه‌ڵكى لیبراڵ، مه‌ده‌ى، دینى، خه‌ڵكى لایه‌نى ئیسلامی و مسوڵمان مه‌سیحى و ئێزیدى و شه‌به‌ك و كاكه‌یى كۆده‌كاته‌وه".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە