ڕۆژنامه‌یه‌كى ئیسرائیلى ئاشكراى ده‌كات، بۆ لێدانى ئێران، ئه‌مریكا و ئیسرائیل رێككه‌وتنى نوێ له‌گه‌ڵ دراوسێكانى ئێران ده‌كه‌ن و ئێستاش رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ئازه‌ربایجان كردووه.
ڕۆژنامه‌ى مه‌عاریفى ئیسرائیلى ئه‌مڕۆ شه‌موو ئاشكراى كردووه، ئێران خۆى ئاماده كردووه بۆ ئه‌وه‌ى هێرشێكى گه‌وره بكاته سه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا و ئیسرائیل، ئه‌م دوو وڵاته‌ش ئاگادارى ئاماده‌كارییه‌كانى ئێرانن و له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه ئه‌مانیش جووڵه‌یان كردووه.
به‌پێى ئه‌و هه‌واڵه‌ى كه سایتى شه‌فه‌ق نیوز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئیسرائیل و ئه‌مریكا كۆمه‌ڵێك رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ دراوسێكانى ئێران ئه‌نجام داوه بۆ ئه‌وه‌ى له‌و وڵاتانه‌وه هێرش بكه‌نه سه‌ر ئێران.
ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كرێت كه زنجیره‌یه‌ك رێككه‌وتنى ته‌ناهى و سه‌ربازى له نێوان ئیسرائیل و ئه‌مریكا له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كى تریشه‌وه وڵاتانى دراوسێى ئێرانن كه ته‌نیا ئێسته ناوى ئازه‌ربایجان ئاشكرا كراوه.
ڕۆژنامه‌ى مه‌عاریفى ئیسرائیلى ئه‌وه‌ى نه‌شاردووه‌ته‌وه به‌رپرسانى ئێران نیگه‌رانن، چونكه به‌دوورى نازانن ئازه‌ربایجان رێ به هێزه ئاسمانییه‌كانى ئیسرائیل بدات بنكه‌كانى ئازه‌ربایجان به‌كار بهێنن، له‌وێشه‌وه هێرش بكه‌نه سه‌ر ئێران.
له‌گه‌ڵ بوونى هه‌موو ئه‌و زانیارییانه، ڕۆژى پێنجشه‌مەی ڕابردوو حه‌سه‌ن ڕۆحانى سه‌رۆكى ئێران ڕایگه‌یاند، پێوه‌ندیى نێوان ئێران و ئازه‌ربایجان له‌وپه‌ڕى پێشكه‌وتندایه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە