پەیامی کورد ... سەرۆککۆماری ئەرمەنێستان پەیامێکی هۆشداری بڵاو دەکاتەوە
سەرۆککۆماری ئەرمەنێستان هۆشداری و ڕایگەیاند دوور بن لەوەی کە قەفقاز بکەنە سووریایەکی دیکە
سەرۆککۆماری ئەرمەنێستان بەرامبەر بە هاوشێوەی کردنی قەفقاز بە سووریایەکی دیکە لە ئەگەری بەردەوامی دۆخی ئێستا لە ناوچە کێشەلەسەرەکان لەگەڵ کۆماری ئازەربایجان هۆشداریدا .
بە پێی ڕاپۆرتێک " ئارمەن سارگێسیان " سەرۆککۆماری ئەرمەنێستان ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ووتووێژێکی تەلەفزیۆنی دا لە " سی ئێن بی سی میدل ئێست " هۆشداریدا کە لە ئەگەری بەردەوامیدان بە تێکهەڵچوونەکانی ئێستا لەگەل کۆماری ئازەربایجان لە ناوچە کێشەلەسەرەکان ی " قەرەباغ " ئەم ئەگەرە بوونی هەیە کە ناوچەی قەفقاز ببێتە سووریایەکی دیکە .
سارگێسیان لەمبارەوە ڕایەگیاند : " لە ئەگەری بەردەوامیدان بە دۆخەکەی ئێستا ئەو جۆرەی کە هەیە و ڕانەوستاندنی تێکهەڵچوونەکان لە قەرەباغ ، کێشەیەکی نوێ لە بەرامبەر کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەدەر دەکەوێت .
سەرۆککۆماری ئەرمەنێستان هەروەها ووتی : ئەگەر کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ ڕاوەستاندنی شەڕ لە قەرەباغ هیچ هەوڵێک نەدەن قەفقاز لەگەڵ کێشەیەکی ئاڵۆز بەرەوڕوو دەبێتەوە ، هەروەها دەبێ سووریایەکی نوێ لە قەفقاز چاوەڕوان بکرێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە