پاپۆڕێکی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کوێت دەستی بەسەردا گیرا

پاپۆڕێکی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کوێت دەستی بەسەردا گیرا

پەیامی کورد... پاپۆڕێکی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کوێت دەستی بەسەردا گیرا

ڕۆژنامەی کوەیتی ئەلقبس، دوێنێ شەوی پێنجشەممە ١٢ی جۆزەردان بڵاوی کردەوە: گاردی لێواری کوەیت دەستی بەسەر پاپۆڕێکی سەربازی ئێراندا گرتووە کە لە دوو مانگی ڕابردوو دزی لە پاپۆڕی ماسیگرە کوێتییەکان کردووە لە ئاوەکانی ئەو وڵاتە و ٣ سەرنشینەکەشی گیراون.

گرتنی ئەم پاپۆڕە دوای ئەوە دێت کە بۆ دزینی پاپۆڕێکی ماسیگرتنی کوەیتی لە ئاوەکانی ئەو وڵاتە نزیک بووەتەوە، دەوڵەتی کوەیتیش ڕوونی نەکردووەتەوە کە پاپۆڕەکە شەخسی بووە یان سەر بە سوپای پاسداران بووە، بەڵام ڕوونە کە لە ئێرانی داگیرکراو هیچ کەس ناتوانێت پاپۆڕی جەنگی و چەکدارانەی هەبێت مەگەر سوپای پاسداران نەبێت.

وەزارەتی ناوخۆی کوەیتیش پێشتر ڕۆژی سێشەممە باسی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی کۆماری ئیسلامی بە ٢٤٠ تۆن گازوایلی قاچاخ کردبوو.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە