هێزى زەمینی ئێران قۆناغێکى نوێی ئۆپراسیۆنەکەى لەهەرێم راگەیاند

هێزى زەمینی ئێران قۆناغێکى نوێی ئۆپراسیۆنەکەى لەهەرێم راگەیاند

پەیامی کورد...هێزى زەمینی ئێران قۆناغێکى نوێی ئۆپراسیۆنەکەى لەهەرێم راگەیاند

سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تۆپباران هێرشیان کردووەتە سەر بنکە و بارەگاکانی حزبەکانى رۆژهەڵات لەهەرێمى کوردستان.

ئاژانسى تەسنیمى سەر بە سوپاى پاسداران (26-9-2022) بڵاویکردەوە، هێزە زەمینییەکانی پاسداران ئۆپەراسیۆنێکی نوێى بۆ سەر بارەگاکانى ئەو گروپانە لە کوردستانی عێراق دەستیپێکردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەم ئۆپەراسیۆنەدا، یەکەکانی تۆپخانە و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی هێزەکانی زەمینی سوپای پاسداران، بە چەکی زیرەک و ورد، ناوەندەکانی گردبوونەوە و مەشق و ئۆپەراسیۆنى گروپەکانیان لە هەرێم کردە ئامانج.

هێزە زەمینییەکانی پاسداران هەروەها تۆپبارانى بنکە و بارەگاکانی ئەو گروپانەیان کرد.

بەپێی پێگەکە، هێرشەکانى له‌ كاتژمێر چواری پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه‌وە ده‌ستیان پێكردووه‌ و سێ باره‌گای مه‌شق و ڕاهێنان و گردبونه‌وه‌ی "كۆمه‌ڵه‌"یان كردووه‌ته‌ ئامانج و زیانی گه‌وره‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌

تۆپخانەکانى کۆمارى ئیسلامى ئێران ئەمڕۆ دووشەممە سنورەکانى هەرێمیان تۆپباران کرد، لە چوارچێوەى ئەو ئۆپراسیۆنەدا کە چەند رۆژێکە دەستیپێکردووە

تۆپبارانەکەى ئەمڕۆ بۆ سەر چیاى سەقەر و سنورى سیدەکان بووە و تا ئێستاش بەردەوامە.

سوپاى پاسدارانى ئێران (24-9-2022) دەستپێکردنى ئۆپراسیۆنى "ئاگرباران و تۆپباران" ى لەخاکى هەرێمى کوردستان راگەیاند، بۆ بەئامانج گرتنى بنکە و بارەگاکانى حزبەکانى رۆژهەڵات.

سوپاى پاسداران لە راگەیەنراوێکدا هۆشداریدایە هاوڵاتییانى هەرێمى کوردستان کە نزیکى بنکە و بارەگاکانى حزبە کوردییەکان نەبنەوە، چونکە لەلایەن پاسدارانەوە بەئامانج دەگیرێن.

جەختیشیکردووەتەوە، دەستپێکردنى ئۆپراسیۆنەکە دواى ئەوە هاتووە کە بەرپرسانى هەرێم "کەمتەرخەم بوون" لەڕێگریکردن لەو حزبانە بۆ ئەنجامنەدانى چالاکى دژى ئێران.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە