پەیامی کورد ... کاردانەوەی کرێملین بەرامبەر بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ بە کۆتا گەیاندنی ئەرکی نیزامی هێزەکانی خۆی لە عێراق .
دیمیتری پێسکۆف ووتەبێژی سەرۆککۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند : بڕیارەکەی واشینتۆن بۆ بە کۆتاگەیاندنی ئەرکی نیزامی هێزەکانی خۆی لە عێراق جێگای گرینگیدان و بایەخە .
بە پێی ڕاپۆرتێک پێسکۆف بە ئاماژەدان بەوەی کە بڕیاردان لەمبارەیەوە هێشتا زۆر زووە و دەبێ چاەڕێی هەنگاوەکانی دواتر بین و ووتی : لە دوای ئەم بڕیارەی ئەمریکا نابێ ئەگەری تێکهەڵچوون لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر ببێت .
ووتەبێژی کرێملین کە ئەمڕۆ سێشەممە لە پرێس کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی دا ڕایگەیاند دەربارەی بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ بە کۆتا گەیاندنی ئەرکی نیزامی هێزەکانی خۆی لە عێراق جێگای گرینگیدان و بایەخە .
دۆخەکە لە عێراق تا ڕادەیەک جیاوازە چوونکە بە ڕواڵەت ڕاوێژکارگەلێکی نیزامی و سەربازی زۆر لەوێ دەمێننەوە ئێمە گۆڕانکارییەکان دەخەینە ژێر چاودێرییەوە و گەشبینی بەرامبەر بەم ڕووداوە هێشتا زۆر زووە .
پێسکۆف جەختی کردەوە : مۆسکۆ بۆ پەرەپێدانی هاوکاری دوو لایەنە لەگەل بەغدا هەوڵ دەدات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە