پەرلەمانی عێراق: پێویستە بەغدا هەماهەنگی لەگەڵ پێشمەرگەدا بکات

پەرلەمانی عێراق: پێویستە بەغدا هەماهەنگی لەگەڵ پێشمەرگەدا بکات

پەیامی کورد … پەرلەمانی عێراق: پێویستە بەغدا هەماهەنگی لەگەڵ پێشمەرگەدا بکات

 

ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ڕایگەیاند، پێویسته‌ حکومەتی عێراق ئاسایشی وڵات توندوتۆڵ بکا و جەخت بکاتەوه‌ له‌ سەر هەماهەنگیی نێوان هێزەکانی حکومەت و پێشمەرگە.

 

محەمەد حوسێن ئەبو زەر، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاندووه‌، لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمان، بەئامانجگرتنی فڕۆکەخانەی هەولێری ئیدانە کرد و  ئەم بەئامانج گرتنانە هاوشێوەی ئەو کردەوانەن، کە دەکرێنە سەر ناوچەکانی دیکەی عێراق.

 

وتیشیه‌تی‌، ئەم هێرشانە کردەوەی تیرۆریستین و هەموو ناوچەکان ئەگرێتەوە، لە باکوورەوە بۆ باشوور، لەناوەڕاست یان لە رۆژئاوای وڵاتەوە.

 

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ ئاسایش و به‌رگری‌ داواشی لە حکومەتی عێراق کرد، ئاسایشی وڵات توندوتۆڵ بکا و جەخت بکاتەوه‌  له‌سەر هەماهەنگیی نێوان هێزەکانی حکوومەت و پێشمەرگە.

 

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌، ئەو کەلێن و بۆشاییانەی لەنێوان یەکەکاندا هەن، لەوێوە پاشماوەکانی داعش دێتە ناو ناوچە سنورییەکانی نێوانیان و ئێمە زیاتر لە جارێک تیشکمان خستووەتە سەر ئەم بابەتە و هۆشداریمان داوە.

 

جەختیشی كردۆته‌وه‌ له‌وه‌ی‌، پێویستە هەماهەنگیی باڵا بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو ناوچانە بکرێت و هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر هەوڵێکە بۆ تێکەڵکردنی وەرەقەکان و گێچەڵ پێکردن بە هەموو لایەنەکان لە وڵاتدا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە