تازەترین

گۆڕانکاری ستراتیژی ئیسرائیل بەرامبەر بە ڕژیمی ئێران

گۆڕانکاری ستراتیژی ئیسرائیل بەرامبەر بە ڕژیمی ئێران

پەیامی کورد    ...   گۆڕانکاری ستراتیژی ئیسرائیل بەرامبەر بە ڕژیمی ئێران

وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە سست بوون و بێهێز بوونی پێگەی ڕژیمی ئێران لە سووریا و گۆڕانکاری ستراتیژی ئەم ووڵاتە لە بەرامبەر ڕژیمی ئێران دا هەواڵیدا .

نەفتالی بێنت وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە ووتەکانی خۆی دا سەرەڕای بە بەرزتر ناوبردنی هێزی سەربازی و تەکنۆلۆژیای ئیسرائیل لە بەرامبەر ئێران ڕایگەیاند : کە پێگەی ئێران لە سووریا سسست و بێ بنەما بووە  و ئێسرائیل لە بن فەرماندەیی ئەودا لە حاڵەتی بەرگری کردن دەرچووە و لە هەمبەر ڕژیمی لە خۆبایی ئێران ستراتیژی هێرش کردن دەگرێتە بەر .

بێنت هەروەها ڕژیمی ئێرانی بە ئۆختاپووس ێک شۆپهاند کە لە جیاتی گرتنی قۆڵی دەبێ سری بکەیتە نیشان و بکرێتە ئامانج

ناوبراو هەروەها ووتی : ڕژیمی ئێران هێزەکانی خۆی بە ئامانجی ماندوو کردنی ئیسرائیل بەرەو سووریا دەنیرێت بەڵام ئیسرائیل دەتوانێ ئەم هێرشانە بە دژە هێرش پێچەوانە بکاتەوە .

نەفتالی بێنت هەڕەشەی لە ڕژیمی ئێران کرد کە هەر چی زووە سووریا بە جێ بهێڵێت چوونکە هیچ هۆکارێک بۆ ئامادەبوونی ئەم ڕژیمە لە سووریا دا بوونی نییە .

حسێن سەلامی فەرماندەی سەپای پاسداران یش هەڕەشەی بەرامبەر ئیسرائیل کردبوو کە هەموو شوێنەکانی ئیسرائیل لە بەر تیر و گوللەی ئێراندایە و ئەم ڕژیمە ئیمکانییەت و توانای زۆری بۆ لە ناو بردنی ئیسرائیل لە بەردەست دا هەیە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە