پەیامی کورد ... ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق ستراتیژی نوێی خۆی بۆ بەدواداچوونی پاشماوەکانی داعش ڕاگەیاند .
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەسەکانی عێراق ، ستراتیژی نوێی بۆ بەدواداچوون و دەستبەسەر کردنی ناوەند و ناوەڕۆکی تێرۆریستی داعش ی ڕاگەیاند و جەختی کردەوە ؛ گرووپە تێرۆرسیتەکانی داعش لە هەوڵدان تاکوو بە کەڵک وەرگرتن لە بەرزی تووندی پلەکانی گەرما و دۆخی تەندرووستی ووڵات ، هێرشە تێرۆریستییەکانی خۆیان جیبەجێ بکەن .
بە پێی ڕاپۆرتێک سەللەشکەر تەحسین خەفاجی ووتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاندووە : گرووپگەلی تێرۆریستی داعش لە ڕێگای ئەندامەکانی سەیار و هەندێک لە لایەنگرانی خۆیان لە هەوڵدان بە کەڵک لە بەرزبوونەوەی گئاستی گەرما و دۆخی تەندرووستی ووڵاتەوە بە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا ، ئۆپراسیۆنی تێرۆریستییەکانی خۆیان بە تایبەتی لە ناوچەگەلی سەحرایی دا جیبەجی بکەن .
ئەو هەروەها ووتی : باندگەلی تیرۆریستی لە سەر ئەو باوەڕەن کە ئۆپراسیۆنی تێرۆریستی ئەوان بوونی ئەوانی سەلماندووە و لە سەر دۆخی ئەمنییەتی ووڵات کاریگەری یان دەبێت . ئەو هەروەها جەختی کردەوە ، ڕێکاری نوێ لە سەر ئەو باوەرەی لە سەر بنەرەتی زانیاری لە ڕێگای چالاک کردنەوەی هەوڵەکانی ئەمنییەتی بۆ بەدواداچوونی پاشماوەکانی ئەندامانی تێرۆریستی داعش داڕێژراوە .
هاوپەیامنی نێودەوڵەتی هەروەها بە نۆبەی خۆی ، زانیاری ئەمنییەتی و هەواڵگری و شناسایی ئاسمانی لە بەردەست هێزە ئەمنییەتییەکان دادەنێت و لە هەندێک حاڵەتدا لە سەر داواکاری فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان ، هێرشگەلێک لە ڕاستای بەشداری لە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ پاشماوەکانی داعش ئەنجام دەدات .
خەفاجی لە کۆتایی دا هەروەها ووتی : یەکەکانی سەربازی بۆ چاودێری و بەدواداچوونی ئەندامانی تێرۆریستی داعش ، لەگەل کامێراگەلی تایبەتی گەرمایی دەبەسترێنەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە