پیلانەکانی ئەمریکا بۆ ئەرتەشی ووڵاتەکەی دوای پڕۆسەی دەرچوونیان لە ئەفغانستان

پیلانەکانی ئەمریکا بۆ ئەرتەشی ووڵاتەکەی دوای پڕۆسەی دەرچوونیان لە ئەفغانستان

پەیامی کورد      ...     پیلانەکانی ئەمریکا بۆ ئەرتەشی ووڵاتەکەی دوای پڕۆسەی دەرچوونیان لە ئەفغانستان .

پیلانەکانی ئەمریکا بۆ ئەرتەش و سەربازانی ووڵاتەکەی دوای دەرچوونیان لە ئەفغانستان ئاشکرا بوو کە بەو پێیە ئەوان لە هێزە ئازاد کراوەکان بۆ بەرەنگاروونەوە لەگەڵ کێشەو گرفتەکان لە ناوچەی هێند و زەریای ئارام کەڵک وەردەگیرێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆیتەرز ، ئەم بابەتە لە لایەن بەرپرسێکی پلە باڵای دەوڵەتی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکاوە ڕاگەیندراوە .

ئەم بەرپرسە ڕایگەیاندووە : " یەکێک لە هۆکارەکان کە سەرۆککۆمار و تیمەکەی لە ئەفغانستان هەنگاوگەلێکی ووریایانەیان هەڵگرتووە ، گرینگی ئازاد کردنی کات ، گرینگی و بەرژەوەندییەکانی ڕابەری و ئەرتەشی ئێمە و تیشک خستنەسەر ئەوەی کە ئێمە وەکوو چالێنجگەلی سەرەکی سەدەی ٢١ ناوی دەبەین ە کە بە شێوەی گشتی لە پەیوەندی لەگەڵ ناوچەی هێند و ئۆقیانووسیەیە .

دەوڵەتی ئەمریکا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە دەرچوونی هیزەکانی لە ئەفغانستان ی تاکەە یەکەەمی مانگی مەی سەرەتا و تاکوو ١١ سێپتەمبەر بە کۆتا دەگەێنێت . ڕایگەێندراوە کە ئەم دەرچوونە لە هەماهەنگی تەواو لەگەل هاوپیەمانان و شەریەکان دا ئەنجام دەبێت . پێشتر ناتۆ ڕایگەیاندبوو کە بڕیاری داوە تاکوو ١ی مانگی مەی دەرچوونی هەماهەنگ و بەرەبەرەی هێزەکانی خۆی لە ئەفغانستان دەست پیبکات کە بریارە چەند مانگ درێژە بخاێنێت و تاکوو مانگی سێپتەمبەر بە کۆتا بگات

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە