پەیامی کورد... ڕووسیا هەناردە کردنی گەنم و جۆی ڕاگرت
حکومەتی ڕووسیا بڕیاری دا بە قەدەغەکردنی ناردنە دەرەوەی گەنم و جۆ بۆ سەرجەم وڵاتان لە ١٥ی ئازارەوە بۆ ٣٠ی حوزەیران، واتە بۆ ماوەی سێ مانگ و نیو.
بڕیارەکەی ڕووسیا پەیوەندی بە هێرشی ئەو وڵاتەوە هەیە بۆسەر ئۆکراینا و مەترسییە لە بەردەوامی جەنگ.
ڕووسیا گەورەترین هەناردەکاری گەنمە لە جیهاندا و ساڵانە ٣٧ ملیۆن و ٢٦٧ هەزار تۆن هەناردە دەکات، بەدوای ئەودا ئەمریکا دێت.
هەروەها ئۆکراینا سێیەم هەناردەکاری جۆیە و ڕووسیاش چوارەمە لە جیهاندا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە