خامنەیی ڕابەری باڵای ئێران هاوردەکردنی واکسەنی دژە کۆرۆنای ئەمریکی و بەریتانی بۆ ووڵاتەکەی قەدەغە دەکات

خامنەیی ڕابەری باڵای ئێران هاوردەکردنی واکسەنی دژە کۆرۆنای ئەمریکی و بەریتانی بۆ ووڵاتەکەی قەدەغە دەکات

پەیامی کورد     ...    خامنەیی ڕابەری باڵای ئێران هاوردەکردنی واکسەنی دژە کۆرۆنای ئەمریکی و بەریتانی بۆ ووڵاتەکەی قەدەغە دەکات .

ڕابەری باڵای ئێران ڕایگەیاند : سەبارەت بە کۆرۆنا دەبێ چەند خاڵێک ئاماژەی پێبدەم .

خاڵی یەکەم ئەوەیە کە واکسەنی ئێرانی کۆرۆنا کە ئامادەیە جێگای سەربەرزیە ، و پشت گوێ ناخرێت . تاکوو ئێستا ئەم واکسەنە سەرکەوتوو بووە و دواتریش هەروا سەرکەوتوو دەبێت . سوپاسی هەموو کارمەندان و ئەوانەی کە ئەم واکسەنەیان بەرهەم هێناوە و درووست یان کردووە دەکەم .

خاڵی دووهەم ئەوەیە کە هاوردەکردنی واکسەنی بەریتانیایی و ئەمریکی بۆ ووڵات قەدەغەیە . هەرچەندە ئەمن بە فەڕەنساش ئەوەندە گەشبین نیم . کڕینی واکسەن لە ووڵاتانی دیکەی جیگای باوەڕ هیچ کێشەیەکی نییە .

ئەگەر ئەمن دەڵێم واکسەنی بەریتانی و ئەمریکی قەدەغەیە بەم هۆکارەوەیە کە ئەگەر ئەمریکییەکان توانیویانە واکسەن درووست بکەن ، ئەوە ئەو ئابڕوو چوونە لە ووڵاتەکەیان دا بەدی نەدەکرا . لە لایەکی دیکەوە متمانەم بە واکسەنەکانی دیکە نییە هەندێک جار دەیانەوێت لە سەر نەتەوەکانی دیکە تاقی بکەنەوە .

خۆپارێزییەکانی خەڵک دەبێ بەردەوام بێت ژمارەی گیان بەخت کردووان لە چاو پێشتر کەمتر بووە بەڵام هێشتاش زۆرە .

خەڵک دەبێ خۆپارێزییەکانی بەردەوامی پێبدەن ، بەرپرسیارانی ووڵات یش کە لەم بوارەدا بەرپرسیاری یان هەیە ئەرکەکانی خۆیان بەردەوامی پێبدەن .

هەندێک کەس ئەزموونگەلیکی باش یان لەم بوارەدا ئەنجام داوە دەرمانێکیان درووست کردووە و ئەم دەرمانەیان لە شوێنێک تاقی کردووەتەوە کە ژێر چاودێری بەرپرسیاران دا پشتڕاست کراوەتەوە کە ئەم دەرمانە کاریگەری باشی هەیە ، ئەوە لەگەڵ ئەو کەسانەدا دژبەرایەتی مەکەن .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە