پەیامی کورد ... کۆمپانییەکی دیکەش ڤاکسینی کۆرۆنای بەرهەم هێناوە
کۆمپانیایەکى دیکەى بوارى دەرمان سەرکەوتنى قۆناغى سێیەمى تاقیکردنەوەکانیانى بۆ بەرهەمهێنانى ڤاکسینى کۆرۆنا راگەیاند
کۆمپانیاى مۆدێرنا کەکۆمپانیایەکى ئەمەریکییە بڵاوى کردەوە، ڤاکسینى دژە کۆرۆنایان تاقیکردوەتەوە و رێژەى کارایى ڤاکسینەکە (94.5%).
بەپێى راگەیەنراوى ئەو کۆمپانیایە کە تایبەتمەندیەکەى لە بوارى دۆزینەوەى دەرماندایە، دواى ئەنجامدانى شیکردنەوەى سەرەتایى بۆ ئەنجامى تاقیکردنەوەى قۆناغى سێیەمى تاقیکردنەوەکانیان، دەرکەوتوە کە ڤاکسینەکە بەرێژەى (94.5%) کارایە.
کۆمپانیاکە پشتى بەستوە بە ئەنجامى تاقیکردنەوەى ڤاکسینەکە لەسەر (95) حاڵەتى جۆار و جۆرى بە رەگەز لاتینى وئەمەریکى ئەفریقى وئاسیایى، ئاشکراشى کردوە کە تاقیکردنەوەکە هیچ مەترسیەکى لەسەر ژیانى ئەوکەسانە دروست نەکردوە.
کۆمپانیاى مۆدێرنا راشیگەیاندوە، بەنیازن لەهەفتەکانى داهاتودا داواکارى پێشکەش بکەن بۆ ئەوەى رەزامەندى بۆ بەکارهێنانى ڤاکسینەکە بۆ حاڵەتى لەناکاو بەدەستبهێنن.
ئەوە لەکاتێکدا هەفتەى رابردووش هەردوو کۆمپانیاى ڤایرزە بیۆنتیک سەرکەوتنى قۆناغى سێیەمى ڤاکسینى دژە کۆرۆنایان راگەیاند
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە