پەیامی کورد … دەستبەسەرکران دوو هاووڵاتیی خەڵکی نەغەدە
دوو هاووڵاتیی خەڵکی نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و چارەنووسیان نادیارە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی سەرماوەزی ٢٧٢١ (١٩ی دێسامبری ٢٠٢١)، هێزە ئەمنییەکان دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “کوئیک” سەر بە شاری نەغەدەیان بە ناوەکانی فەرزین عەبدوڵڵازاده و سەرهەنگ عەبدوڵڵازاده دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادا،ر ئەم، دوو هاووڵاتییە بە پیشاندانی هیچ بەرگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کراون و ماڵەکانیشان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە پشکێندراوە.
دوای تێپەڕینی ٦ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی سەرهەنگ عەبدوڵڵازاده و فەرزین عەبدوڵڵازاده و سەرباری بەدواداچوونی بەردەوامی منداڵەکانیان، هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووس، شوێنی ڕاگیران و هۆکاری دەستبەسەر کرانیان لە بەر دەستدا نییە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە