پەیامی کورد ... تاران کاردانەوەی بەرامبەر هەڕەشەکەی ترامپ نیشاندا " باشتره له بری به‌له‌مه‌كانی ئێران، خەریکی ڕزگاركردنی تووشبوانی كۆرۆنا بن "
تاران دەربارهی هه‌ڕه‌شه‌ی كردنه ئامانجی به‌له‌مه‌كانی له لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه ووڵامی دایه‌وه و رایگه‌یاند : باشتره واشینتۆن له بری به‌له‌مه‌كانی ئێران، خەریکی ڕزگاركردنی تووشبوانی كۆرۆنا بن.
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا فه‌رمانی كردووه به هێزه ده‌ریاییه‌كانی له كه‌نداو، كه هه‌ر به‌له‌مێكی سه‌ربازی ئێران لێیان نزیك ببێته‌وه تێكیان بشکێنن و لە ناویان ببەن .
له‌و باره‌وه ئه‌بولفه‌زڵ شكارچی ووته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران رایگه‌یاندووه، ئه‌مریكیه‌كان له بری ملهۆڕی و سنگ ده‌رپه‌ڕاندن بۆ خه‌ڵكی دیكه و له بری ئه‌وه‌ی سه‌رنجیان له‌سه‌ر به‌له‌مه‌كانی ئێران بێت، واباشتره هه‌وڵه‌كانیان بۆ ڕزگاركردنی گیانی ئه‌و سه‌ربازانه‌یان بخه‌نه‌گه‌ڕ، كه تووشی كۆرۆنا بوون.
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه پێویسته ئه‌مریكا چاو له ئێران بكات و سه‌رجه‌م هێزه سه‌ربازییه‌كانی له كه‌نداو و ناوچه‌كه بكشێنێته‌وه و بیانباته‌وه بۆ ووڵاته‌كه‌ی، بۆ ئه‌وه‌ی له پاراستنی هاووڵاتیان له كۆرۆنا سوودیان لێوه‌ربگرێت.
ووته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران راشیگه‌یاند، ئه‌مریكا بووه‌ته چه‌قی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و ووڵاته ده‌بێت بیر له رزگاركردنی خۆیان و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و دۆخه بكه‌نه‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە