وەزارەتی ڕۆشنبیری: هەر میدیایەک ڕووماڵی کوشتن و سووتان بکات، سزا دەدرێت

وەزارەتی ڕۆشنبیری: هەر میدیایەک ڕووماڵی کوشتن و سووتان بکات، سزا دەدرێت

پەیامی کورد... وەزارەتی ڕۆشنبیری: هەر میدیایەک ڕووماڵی کوشتن و سووتان بکات، سزا دەدرێت

لە ڕاگەیێندراوێکدا وەزارەتی ڕۆشنبیری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەر دەزگایەکی میدیایی ڕووماڵی هەواڵەکانی تاوان بکات، سزا دەدرێت. گوتەبێژی وەزارەتەکە دەڵێت: ڕووماڵەکان دەبنە هاندان بۆ کاری هاوشێوە.

لەم بارەیەوە نامیق هەورامی، گوتەبێژی وەزارەتی ڕۆشنبیری هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا گوتی: ئێمە زۆر بە وردی چاودێری ئەو ڕووماڵانەمان کردووە کە بۆ ڕووداوەکانی توندوتیژیی، سووتان و کوشتن کراون و پێمانوایە، ئەمە جۆرێکە لە بازاڕکردن بۆ ئەم دیاردەیە کە دیاردەیەکی زۆر ترسناکە، بۆیە بڕیارمانداوە سزای یاسایی ئەو میدیایانە بدەین کە ئەو ڕووداوانە ڕووماڵ دەکەن و دەیگوازنەوە.

بەگوێرەی ئاماری پۆلیسی هەرێمی کوردستان، لە ساڵی 2021دا 215 ڕووداوی کوشتنی بەئەنقەست، 59 کوشتنی بەهەڵە و 287 خۆکوشتن تۆمارکراون.

لە ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: «هاوپێچ لەگەڵ نووسراوماندا، وێنەیەک لە نووسراوی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران/ فەرمانگەی میدیا و زانیاری ژمارە 25تان لە 29-5-2022 بۆ ڕەوانە دەکەین سەبارەت بە ڕاگرتنی ڕووماڵی هەواڵی تاوان وەکوو (کوشتن، خۆسووتاندن و هتد..) دەکەین، کە دەبێتە هۆی هاندانی خەڵک بۆ ئەنجامدانی، بەپێچەوانەوە ڕێکاریی یاسایی بەرامبەر میدیاکەتان دەگرینەبەر.»

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە