نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ باڵیۆزى هۆڵه‌ندا دەکات

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ باڵیۆزى هۆڵه‌ندا دەکات
پەیامی کورد     ...     نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ باڵیۆزى هۆڵه‌ندا دەکات

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2021/11/22  نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ میشێل ڕێنته‌نار باڵیۆزى هۆڵه‌ندا له‌ عێراق كرد.

له‌ دیدارێكدا دۆخى عێراق، به‌تایبه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئه‌و مشتومڕانه‌ى ده‌رباره‌ى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ن، بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا، ڕۆڵى هێزه‌ هۆڵه‌ندییه‌كان له‌ چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژى داعشدا و هاریكاری هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ بۆ چاكسازى و ڕێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌، تاوتوێ كران.

هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كێشه‌كانى په‌یوه‌ست به‌ ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ ڕێكاره‌ یاسایى و ده‌ستوورییه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن‌ و دواى په‌سه‌ندكردنى ئه‌نجامه‌كان ده‌ست به‌ گفتوگۆ بۆ دامه‌زراندنى حكوومه‌تى داهاتووى عیراق بكرێت، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هۆڵه‌ندا كرایه‌وه‌ به‌تایبه‌تیش له‌ بوارى كشتوكاڵى و وه‌به‌رهێنان و كه‌رتى تایبه‌ت و هه‌هامه‌نگی زانكۆیى و ئه‌كادیمیدا.

لاى خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سوپاسى هاریكارى و پشتگیری هۆڵه‌نداى بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌ چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژى داعشدا كرد و ڕۆڵى لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانى هۆڵه‌نداى به‌زر نرخاند بۆ ئه‌و یارمه‌تییه‌ى پێشكه‌ش به‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى ده‌كه‌ن بۆ چاكسازى و ڕێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌.

دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو.‌

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە