پەیامی کورد ... دەوام لە فەرمانگەیەکی هەولێر ڕاگیرا
به‌هۆی تووشبوونی به‌شێك له فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ولێر بە ڤیرووسی كۆرۆنا ، ده‌وامكردن له‌و فه‌رمانگه‌یه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك راگیرا.
به‌پێی ڕاگه‌ێندراوێكی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ده‌رچووه، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی كوێستان موحه‌مه‌د وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌هۆی تووشبوونی به‌شێك له فه‌رمانبه‌ران به كۆرۆنا، بڕیاردرا ده‌وام له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ولێر بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ڕابوه‌ستێت.
وه‌زاره‌تی كار ڕاشگه‌ێندراوه، هاووڵاتیان بۆ راییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان ده‌توانن هه‌فته‌ی داهاتوو و رۆژی ١٦ی ئۆگۆستی ٢٠٢٠ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه بكه‌ن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە