كۆنسوڵی ئەمریكا لە هەولێر: هەرێمی كوردستان و عێراق جێناهێڵین

كۆنسوڵی ئەمریكا لە هەولێر: هەرێمی كوردستان و عێراق جێناهێڵین

پەیامی کورد … كۆنسوڵی ئەمریكا لە هەولێر: هەرێمی كوردستان و عێراق جێناهێڵین

كۆنسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی لە هەرێمی كوردستان و عێراق دەمێنێتەوە و بارودۆخی ئەفغانستان جیاوازە.

رۆبەرت پاڵەدینۆ، كونسوڵی گشتی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "جۆ بایدن سەرۆكی وڵاتەكەی لە گرنگی هەرێمی كوردستان و عێراق تێدەگات و بە روونی بە مستەفا كازمی گوتووە، سەقامگیری عێراق بۆ ناوچەكە گرنگە".

وتیشی: " بارودۆخی عێراق و ئەفغانستان جیاوازە، شەڕی داعش كۆتایی نەهاتووە و بەرژەوەندییەكان وا دەخوازن پەیوەندییەكانی ئەمەریكا و عێراق بەردەوام بن".

كونسوڵی گشتی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان، جەختیكردەوە: "بایدن، پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەیە، ئەمەریكا هەرێمی كوردستان و عێراق جێناهێڵێت، تەنیا هێزە شەڕكەرەكان لە عێراق دەگوازێتەوە".

راشیگەیاند: "ئێمە پابەندین بە پەیوەندیی دوورمەودا لەگەڵ هەرێمی كوردستان و عێراق، ئێستا پەیوەندییەكانی نێوان خەڵكی كوردستان و ئەمەریكا لە هەمووكات پتەوترە و بەردەوامیش دەبێت"

دووپاتیكردەوە: "هیچ گۆڕانكارییەك لە سیاسەتی ئەمەریكا بەرامبەر بە هەرێمی وكوردستان و عێراق نەبووە، بایدن، یەكێكە لەو سەرۆكانەی تێگەیشتنی قوڵی هەیە و دۆستایەتییەكی باشی لەگەڵ سەركردایەتی هەرێمی كوردستان هەیە، حكومەتی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان و عێراق دەمێنێتەوە، بەیەكەوە دەبین بۆ ماوەیەكی دوور مەودا، سەرۆك بایدن زۆر پابەندە بە بە‌هێزكردن و بەرەو پێشوەبردنی ئەو پەیوەندییەكی كە هەمانە

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە