پەیامی کورد … لە بەغدا خۆپیشاندەرێک کوژرا و چەندین خۆپیشاندەری دیکەش بریندار بوون
لە گۆڕەپانی تەحریری بەغداد لەکاتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی ناڕەزایی بەرامبەر ئاشکرانەکردنی ئەو کەسانەی خۆپیشاندەران و چالاکوانانی عێراقییان کوشتووە بەناونیشانی (کێ کوشتمی)، گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان ڕوویدا.
کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق ڕایگەیاند، خۆپیشاندەرێک لە گرژییەکاندا کوژراوە و ژمارەیەکیش برینداربوون.
میدیا عێراقییەکان لەزاری سەرچاوە ئەمنییەکانەوە بڵاویانکردەوە ژمارەی ئەو خۆپیشاندەرانەی بەهۆی گرژیی نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەرانەوە برینداربوون ژمارەیان حەوت خۆپیشاندەرە و برینداریش لەناو ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان هەیە.
ئەو خۆپیشاندەرەی کوژراوە خەڵکی پارێزگای دیوانییەیە و بریندارەکان لە پارێزگا جیاوازەکانی عێراقن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە