پەیامی کورد … ئەگەری دابەزاندنی نرخی دۆلار لە ئارادایە
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەرێک هەیە بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار و نرخی دۆلار لە پرۆژەیاسای بودجەدا پەیوەستە بە رێککەوتنی لایەنە سیاسیەکان.
لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پرۆژەیاسای بودجە هەفتەی داهاتوو دەخرێتە دەنگدانەوە و پرۆژەکە رەوانەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کراوە، نرخی دۆلار لە پرۆژەیاساکەدا پەیوەستە بە رێککەوتنی لایەنە سیاسیەکان.
ئاماژەی بەوەشداوە، داواکاری دابەزاندنی نرخی دۆلار لە ئارادایە و ئەگەر پلەبەندیش بەرزببێتەوە کارناکاتە سەر هاوڵاتیان.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، خاڵی ناکۆکی لە بودجەی 2021ــدا پشکی هەرێمی کوردستانە و چەند بیرۆکەیەك خراونەتەڕوو بۆ چارەسەرکردنی ئەو بابەتە.
ئەوەش لەكاتێكدایە،لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی رابردوودا، بانکی ناوەندی عێراقی نرخی 100 دۆلاری بەرامبەر بە 145 هەزار دینار جێگیركرد لە وەزارتی دارایی و لە بانکەکاندا بەرامبەر بە 146 هەزار دینار و بۆ هاوڵاتیانیش بە 147 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە