پەیامی کورد... ئێران/ هێرش کرایە سەر ناوچەیەکی پترۆکیمیا و ١١ ئۆتۆمبێل سووتان
دوای ئەوەی ئەمڕۆ، شەممە ٢٦/٢/٢٠٢٢ هێرش کرایە سەر ناوچەی پترۆکیمیای ''ڕاهئاوەرانی فنوون'' لە ماهشەهر سەر بە پارێزگای خووزستانی ئێران، ١١ ئۆتۆمبێل سووتان و یەکێک لە کاربەدەستانی ناوچەکەش ڕەدی کردووەتەوە کە ڕووداوەکە هێرشی تیرۆریستی بێت.
موحسین ئەدیبی، بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی ڕێکخراوی ناوچەی تایبەتی ئابووریی پترۆکیمیای ماهشەهر لە لێدوانیدا بۆ هەواڵدەریی (ئیسنا) ڕەدی کردووەتەوە کە ڕووداوەکە هێرشی تیرۆریستی بووبێت، بەڵام گوتوویەتی: ''ئەم ڕووداوە لایەنی ئەمنییەتیی هەیە'' و سەبارەت بە لایەنی ''ئەمنییەتی''یش هیچ ڕوونکردنەوەیەکی نەداوە.
گوتووشیەتی ''نیەت''ی ئەو کەسانەی ئەم کارەیان کردووە ''نادیارە''.
موحسین ئەدیبی ڕوونیشی کردووەتەوە کە هێرشەکە کراوەتە سەر میوانخانەی پترۆکیمیای ''ڕاهئاوەرانی فنوون'' لە ماهشەهر و ئەو شوێنەش دوورە لە هەر پێنج سایتەکەی پترۆکیمیای ماهشەهر و لە نزیک شارێکی نیشتەجێبوونە، بۆیە بە هۆیەوە ١١ ئۆتۆمبێلی دانیشتووانی ناوچەکە سووتاوە.
هێشتا زانیاری دەربارەی وردەکاریی ڕووداوەکە بڵاو نەکراوەتەوە، بەڵام بە گوتەی ئەدیبی، زیانی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە