هه‌واڵگریی توركیا: پیلانداڕێژه‌ری (هۆقه‌باز)ی هه‌ولێرمان له‌ سلێمانی كوشت

هه‌واڵگریی توركیا: پیلانداڕێژه‌ری (هۆقه‌باز)ی هه‌ولێرمان له‌ سلێمانی كوشت

پەیامی کورد... هه‌واڵگریی توركیا: پیلانداڕێژه‌ری (هۆقه‌باز)ی هه‌ولێرمان له‌ سلێمانی كوشت


دەزگای هەواڵگری توركیا رایگەیاند: لە ئۆپەراسیۆنێكیاندا لە شاری سلێمانی لە باکووری عێراق كەسێكیان بەناوی جەلال كایە كە بڕیاردەری كردەوەی كوشتنی عوسمان كۆسە دیپلۆماتكارەكەی توركیا بووە كە لە ڕێكەوتی 17-7-2019 لە ریستۆرانتی هۆقەباز لە شاری هەولێر كوژرا.

لەمبارەیەوە ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی بڵاویكردەوە، میتی توركیا لە ئۆپەراسیۆنێكی تایبەت لە سلێمانی جەلال كایایان لەناو بردووە كە بەرپرسی هەواڵگریی پەكەكە بووە و لە عێراق و پلاندانەری ئۆپەراسیۆنی كوشتنی عوسمان كۆسە، دیپلۆماتی توركی بووە لە هەولێر، لای خۆیەوە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی بێ ئاگایی خۆی لە ئۆپەراسیۆنێكی لەو جۆرە راگەیاندووە.

جێی باسە لە رێكەوتی 7-17- 2019 رووداوێكی تەقەكردن لە رێستورانتی هوقەباز لە شاری هەولێر روویدا كە لە ئەنجامدا كارمەندێكی كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر بە ناوی (عوسمان كۆسە) و دوو هاووڵاتی هەرێمی كوردستان بەناوەكانی نەریمان (عوسمان محەمەدعەلی) و (بەشدار رەمەزان ساڵح) بوونە قوربانی.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە