پەیامی کورد ... هه‌ر وه‌به‌رهێنه‌رێك له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا ده‌ست به پڕۆژه‌كه‌ی نه‌كاته‌وه لێی وه‌رده‌گیرێته‌وه"
بەڕێوەبەری ڕاگه‌یاندن و یاسایی‌ی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان گوتی، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان سێ ڕێكار ده‌گرێته به‌ر، ئه‌وانیش وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزی بازرگانان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت له‌و پڕۆژانه‌ی ده‌ستبه‌كار نه‌بوونه و پێداچوونه‌وه به نرخی خزمه‌تگوزاری پڕۆژه‌كان.
موخلیس محه‌مه‌د، بەڕێوەبەری ڕاگه‌یاندن و یاسایی‌ی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگەیاند : "سێ ڕێكار هه‌یه دەیانگرینە بەر، ئه‌وانیش وه‌زاره‌تی دارایی قه‌رز له بازرگانان وه‌رده‌گرێته‌وه، به هه‌مان شێوه ئه‌و پڕۆژانه‌ی وه‌به‌رهێنان كه مووڵە‌تیان وه‌رگرتووه و ده‌ستبه‌كار بوونه و داوامان له وه‌به‌رهێنانی پارێزگاكان كردووه كه داتا و زانیاریمان بده‌نێ بۆ ئه‌وانه‌ی به‌بێ هۆكار ده‌ستبه‌كار نه‌بوونه، پڕۆژه‌كانیان هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه و ده‌یاندنه خه‌ڵكی دیكه و ئه‌وه‌ی سێیه‌م دابینكردنی خزمه‌تگوزاریی جیاوازی هه‌یه له پڕۆژه‌كان، بۆیه داوامان له پارێزگاكان كردووه، پێداچوونه‌وه به نرخه‌كانیاندا بكه‌ن کە له به‌رژوه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت."
موخلیس محه‌مه‌د گوتیشی: "ئێمه هاوكاریی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كه‌ین كه قه‌رز له بازرگانان ورگرێتەوە و ڕێكاریان به‌رامبه‌ر وه‌رده‌گیرێت و ئه‌و موڵكانه‌ی وه‌كوو ڕه‌هن دیاری كراون ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ریان بگیرێته به‌ر."
گوتیشی: "دیار نییه له ماوه‌ی ڕابردوو تا ئێستا چه‌ند پڕۆژه ده‌ستبه‌كار نه‌بوون تا داتا و زانیاریمان له پارێزگاكانەوە به‌ده‌ست نه‌گات، به‌ڵام به‌پێی یاسا هەرکەس مووڵه‌تی پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌رگرت دەبێ له ماوه‌ی ٦٠ ڕۆژدا ده‌ستبه‌كار بێت، ئه‌گه‌رنا ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ریان ده‌گرینه به‌ر."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە