پەیامی کورد... حاڵەتی مردن بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥٣ کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
ئەمڕۆ چوار شەممە ٣٠ ی ئادار_ی ٢٠٢٢ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان نوێترین ئاماری نوێی تایبەت بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند " لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤ هەزار و ١١٤ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٥٣ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون ٢١٠ کەسیش چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێ هێشتووە".
تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هیچ تووشبوویەکی کۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستنەداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە