ئەورووپا بەنیازە گازی ئیسرائیل بکاتە جێگرەوەی گازی ڕووسیا

ئەورووپا بەنیازە گازی ئیسرائیل بکاتە جێگرەوەی گازی ڕووسیا

پەیامی کورد... ئەورووپا دەیەوێت گازی ئیسرائیل بکاتە جێگرەوەی گازی ڕووسیا

ئۆرسولا ڤوندەرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەورووپا ڕایگەیاند، کار بۆ ئەوە دەکەن گازی سرووشتی لە ئیسرائیل هاوردە بکەن و پشتبەستنیان بە گازی ڕووسیا کەم بکەنەوە.

بۆ ئەو مەبەستەش سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەورووپا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، دەیانەوێت هاوکارییەکانیان لە بواری وزە لەگەڵ ئیسرائیل پەرە پێ بدەن.

گوتیشی: یەکێتی ئەورووپا کە لە 27 وڵات پێکهاتووە، گەورەترین و گرنگترین کڕیاری گازی ڕووسیایە، بەڵام بەهۆی جەنگی ڕووسیا و ئۆکرایناوە کار بۆ ئەوە دەکەن هاوردەی وزەی ڕووسیا ڕابگرن و لە بەرامبەردا دەیانەوێت ڕوو لە گازی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بکەن.

پێشینی دەکرێت یەکێتی ئەورووپا و ئیسرائیل و میسر یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن واژۆ بکەن، بۆ هەناردەکردنی گازی ئیسرائیل لە ڕێگەی هێڵی بۆری میسرەوە هەناردەی وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا بکەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە