بەرهەمهێنانی نەوتی ڕووسیا کەمی کردووە

بەرهەمهێنانی نەوتی ڕووسیا کەمی کردووە

پەیامی کورد... بەرهەمهێنانی نەوتی ڕووسیا کەمی کردووە

لەمبارەیەوە لە ڕاپۆرتێکدا ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاو کردەوە بەرهەمهێنانی نەوتی ڕووسیا لە مانگی چواردا بە ڕێژەی ٩٪ بۆ ٩.١٦ ملیۆن بەرمیل ڕۆژانە کەمی کردووە.

هەروەها ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەداوە کە پابەندبوونی ئەندامانی ڕێکخراوی ئۆپێک پڵەس بۆ دابەزاندنی ڕێژەی بەرهەمهێنان لە مانگی چواردا بۆ ٢٢٠٪ بەرز بووەتەوە کە ئەم ڕێژەیە ١٥٧٪ بوو لە مانگی سێ دا.

شایەنی باسە بەرهەمهێنانی نەوت بۆ مانگی چوار لەلایەن ڕێکخراوی ئۆپێک پڵەس لەخوار ئاستی خوازراوی ڕێکخراوەکە بووە بە بری ٢.٦ ملیۆن بەرمیل ڕۆژانە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە