پەیامی کورد ... ئەمریکا ٨ کۆمپانیای ئێرانی گەمارۆدا
بە پێی نوێترین هەواڵ وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ژمارەیەکی دیکە لە کۆمپانیاکانی ئێرانی کە لە بواری پیشەسازی ئاسن و فوولاد دا چالاکی یان هەیە خستە لیستەی گەمارۆوەکانی یەوە .
زانیارییەکان ئەو کۆمپانیانەی کە خراونەتە لیستەی گەمارۆوەکانەوە بریتییە لە :
- کۆمپانیای BETTER FUTURE GENERAL TRADING ، جێگیر لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی
- کۆمپانیای GLOBAL INDUSTRIAL AND ENGINEERING SUPPLY جێگیر لە هۆنگ کۆنگ " بە پێی یاسای قەدەغەی بڵاوکردنەوەی چەک و ئازادی ئێران "
- کۆمپانیای فوولادی مەتین جێگیر لە ئێران
- کۆمپانیای بەردی ئاسنی ناوەندیی ئێران ، جێگیر لە ئێران
- کۆمپانیای PACIFIC STEEL FZE جێگیر لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی
- کۆمپانیای جیهان فوولادی سیرجان ، جێگیر لە ئێران
- کۆمپانیای TARA STEEL TRADING GMBH جێگیر لە ئاڵمانیا
- کۆمپانیای TUKA METAL TRADING DMCC جێگیر لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە