پەیامی کورد ... موحەمەد حەلبووسی ، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ، ڕوۆژی چوارشەممە ٢٧ی مارسی ٢٠١٩ ، لە دیداری لەگەڵ سەرپەرستی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ووتی : بەغدا هێشتا پێویستی بە هێزەکانی ئەمریکا بۆ ڕاهێنان و پشتیوانی لۆجیستی هەیە .
بە پێی راپۆرتێک لە العربییە ، الحلبووسی و پاتریک شاهانان لەم چاوپێکەوتنەدا لە سەر گرینگی هەوڵی زیاتر لە لایەن سازمانی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ چاکسازی و گەڕانەوەی سەقامگیری و ئەمنییەت بۆ ناوچە زەرەر لێکەوتووانی عێراق جەختیان کردەوە .
شاهانان و الحلبووسی هەروەها لە سەر گرینگی پاڵپشتی لە دەوڵەتی عێراق و پێشکەش کردنی خەدەماتی پێویست بۆ گەڕانەوەی هەزاران ئاوارەی عێراقی کە هێشتا لە ئۆردووگاکان بە سەر دەبەن جەختیان کردەوە .
ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە مانگی دێسەمبەری ٢٠١٨ عێراق ی لە پابەندبوونی بە گەمارۆوەکانی ئێران بەری کرد .
بەرپرسێکی پلە باڵا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی ٢٠ ی مارس یش لە نوێکردنەوەی بەری بوونی عێراق بۆ ماوەی ٣ مانگی دیکە هەواڵی دا .
ئەم بەرپرسە باڵایەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ووتی : دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ ، سەرۆککۆماری ئەمریکا بۆ دەورەیەکی ٩٠ ڕۆژە دیکە عێراقی لە گەمارۆوەکانی بەشی ووزە لە دژی ئێران بەری کردووە . بەری بوونی نوێی ئیزن بە عێراق دەدات بۆ کڕینی کارەبای خۆی لەگەڵ ئێران بەرەدوامی بدات .
ئەم بەرپرسە باڵایە هەروەها ووتی : " ئامانج لە دەرکردنی ئەم بەری بوونە یارمەتییە بۆ عێراق بۆ کەم کردنەوەی کەم و کورتییەکانی لە بواری ووزەیە ئێمە هەروەها بەردەوام ووتووێژ لەگەڵ شەریکەکانمان لە عێراق دەکەین دەربارەی گەمارۆوەکانی ئێران بەردەوامی دەدەین ".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە