به‌رپرسێكى ره‌وتى سه‌در له‌ به‌سڕه‌ كوژرا

به‌رپرسێكى ره‌وتى سه‌در له‌ به‌سڕه‌ كوژرا

پەیامی کورد    ...   سه‌رچاوه‌كانى میدیای هه‌واڵ لە عیراق بڵاویانكرده‌وه‌، چه‌ند چه‌كدارێكى نه‌ناسراو ته‌قه‌یان له‌ به‌رپرسێكى ره‌وتى سه‌در به‌ناوى حازم حلفى كردوه‌ و ناوبراو گیانى له‌ده‌ستداوه‌.
به‌پێى ئه‌و سه‌رچاوانه‌، حازم حلفی یه‌كێك بوه‌ له‌ پیاوه‌ ئایینیه‌كانى به‌سڕه‌ و سه‌ربه‌ ره‌وتى سه‌در بوه‌.
رونیشكراوه‌ته‌وه‌، ناوبراو له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه‌ له‌سه‌ر رێگاى محه‌مه‌د قاسم له‌كاتى گه‌ڕانه‌وه‌ى له‌ ده‌وامى فه‌رمى ته‌قه‌ى لێكراوه‌ و كوژراوه‌.
به‌پێى زانیاریه‌كان، حازم حلفى له‌ كۆمپانیاى گشتى بۆ پیشه‌سازیه‌ پترۆكیمیاویه‌كان كارى كردوه‌.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە