پەیامی کورد … حكومه‌ت هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی بڕینه‌وه‌ی داره‌كانی كوردستان له‌لایه‌ن تۆركیاوه ده‌ربڕی
له‌باره‌ی بڕینی داری شاخه‌كانی كوردستان به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، توركیامان له‌و كاره ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه ٣٠ ی ئایاری ٢٠٢١ سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم، رایگه‌یاند، له باره‌ی بڕینه‌وه‌ی داری شاخه‌كانی كوردستان كه چه‌ند رۆژێكه باس ده‌كرێت توركیامان ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
سه‌فین دزه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئێمه به فه‌رمی له‌گه‌ڵ لایه‌نی پێوه‌ندیدار قسه‌مان كردووه، چونكه ئه‌و هه‌وڵه تێكدانی سروشتی كوردستانه.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه توركیا ده‌ستی داوه‌ته بڕینی داری شاخه‌كانی كوردستان و سروشت و ژینگه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی تێكداوه كه سوپای وڵاته‌كه‌ی تێدا جێگیربووه
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە