پەیامی کورد... حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان: ٣ لیوا لە وەزارەتی پێشمەرگە پێکهێنران
میدیای فه‌رمی حكومه‌ت بڵاویكرده‌وه، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پڕۆژەی یاسای چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ٣ لیوا لە وەزارەتی پێشمەرگە پێکهێنران، کە بریتیین لە (لیوای ٢٦، لیوای ٢٨، لیوای ٣٠).
ئاماژه‌به‌وه‌كراوه، لیواکان لەسەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە پێکهێنراون و لە ڕۆژی دەرچوونی فەرمانی دامەزراندنیان، کە دەکاتە ڕێکەوتی ٨ـی٨ـی ٢٠٢٣، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه دۆخی ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌وپه‌ڕی ئاڵۆزیدایه و تیمی پارتی و یه‌كێتی به ته‌واوه‌تی لێكدابڕاون و ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی 15 لیوا هاوبه‌شه‌كه‌ی دیكه هه‌یه، كه مانگانه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه 20 ملیۆن دۆلاریان پێده‌درێت
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە