پەیامی کورد … حكوومەتی هەرێم 500ملیۆن دیناری بۆ قەرەبوكردنەوە تەرخانكرد
حكوومەتی هەرێم 500 ملیۆن دینار بۆ قەرەبوی زیانلێكەوتوانی لافاوەكەی هەولێر خەرج دەكات
لە راگەیەنراوێكدا فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردۆتەوە، حكومەتی هەرێم رەزامەندیداوە لەسەر تەرخانكردن و خەرجكردنی بڕی 500 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێرو بەشێوازی نەختینەیی وەك قۆناغی یەكەم بۆ قەرەبوكردنەوەی ئەو هاووڵاتیانەی كە لەئەنجامی لافاوەكەی رۆژی 30-10 لە پارێزگای هەولێر و قەزاو ناحییەكانی توشی زیانبون.
پێشتر ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: حكومەتی عیراق بڕی سێ ملیار دیناری وەك قەرەبوو بۆ زیانلێكەوتوانی لافاوەكەی هەولێر ناردوە، ئەوانیش لەسەر بنەمای ئەو پارەیە قەرەبوی زیانلێكەوتوان دەكەنەوە.
وتیشی: هەر ماڵێك كە زیانی بەركەوتوە بڕی سێ هەزار دۆلاری پێدەدرێت، ئەوانەشی زیان بەر ئۆتۆمبێلەكانیان كەوتووە بۆیان چاك دەكرێتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە