پەیامی کورد … حكوومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژی چوارشەممە وەکوو پشووی فەرمی ناساند
حكوومەتی هەرێم به بۆنەی جەژنی چارشەمباسۆری ئێزدییان، ڕۆژێكى ئهم ههفتهیه دەكاتە پشووى فهرمی.
ئەمڕۆ یەكشەممە ١١ی نیسانی ٢٠٢١، جووتیار عادل، وتەبێژی حكوومەتی هەرێم رایگەیاند، "حكوومەتی هەرێم ڕۆژژمێری فەرمیی خۆی هەیە، ڕۆژژمێرەكە لەسەر سایتی فەرمیی حكوومەتى ههرێمى دانراوە، ئەو پشوانەی فەرمین كە بە بڕیاری حكوومەتى ههرێم و پەرلەمانی كوردستان بە پشوو هەژمار كراون، تێیدا دیاری كراون، ئەوانەشی تەنها بۆنەن و پشوو نین، ئاماژەیان بۆ كراوە".
ئاماژەی بەوەشداوە،"بەپێی ڕۆژژمێرەکە، ١٤ی نیسانی هەموو ساڵێک بە بۆنەی جەژنی چارشەمباسۆر، کراوە بە پشووی فەرمی و ئەمساڵیش پشووە" .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە