حكوومەتی هەرێم ڕەزامەندی خەرج کردنی پارەی دوو ساڵی دیكەی خوێندن بۆ كەس وكاری شەهیدان و ئەنفالكراوانی دەرکرد

حكوومەتی هەرێم ڕەزامەندی خەرج کردنی پارەی دوو ساڵی دیكەی خوێندن بۆ كەس وكاری شەهیدان و ئەنفالكراوانی دەرکرد

پەیامی کورد    ...     ووتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند : حكوومەتی هەرێم ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆ ئەوەی پارەی دوو ساڵی دیكەی خوێندن بۆ كەس وكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان خەرج بكات، كە لە زانكۆ و پەیمانگا ئەهلییەكان دەخوێنن.

فوئاد عوسمان، ووتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند : حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی دەربڕیوە كرێی خوێندنی  هەردوو ساڵی 2017 و 2018ی كەس وكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان خەرج بكات، كە لە هەرێمی كوردستان لە زانكۆ و پەیمانگا ئەهلییەكان دەخوێنن.

عوسمان گوتیشی، لە ئێستادا ڕەزامەندی دراوە و چاوەڕێ دەكرێت گەنجینەكان پارەی پێویست دابین بكەن و دەست بە خەرجكردنی پارەكە بكرێت، چوونكە وەزارەتی دارایی بڕیاری داوە و ماوەتەوە خەرج بكرێت.

ساڵانە حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرێی قوتابیانی كەس وكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان دابین دەكات، كە لە زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان دەخوێنن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە