پەیامی کورد ... حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ر شوێنێك پێویستی پێی هه‌بێت و بۆشایی هه‌بێت هێزی بۆ ڕه‌وانه ده‌كات
بەڕێوەبەری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و ئیران گوتی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سنووره‌كانی خۆی به هێز كۆنترۆڵ كردووه و له هه‌ر شوێنێك پێویستی به هێز بێت بۆی ڕه‌وانه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كار قاچاغی نه‌كرێت، بۆیه حكوومه‌ت ڕێگه نادات كاری قاچاغی بكرێت.
بەڕێوبەری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و ئیران، عه‌بدوڵڵا ئاكره‌یی، ڕایگەیاند : "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سنووری خۆی له‌گه‌ڵ ئیران به ته‌واوی كۆنترۆڵ كردووه و له هه‌ر شوێنێك هه‌ست بكات قاچاغی لێ ده‌كرێت، هێزی بۆ ڕه‌وانه ده‌كات و كۆنترۆڵی ده‌كات، چونكه له زۆر شوێن هه‌وڵ ده‌درێت كه قاچاغی بكرێت."
عه‌بدوڵڵا ئاكره‌یی گوتیشی: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ر شوێنێك پێویستی پێی هه‌بێت و بۆشایی هه‌بێت هێزی بۆ ڕه‌وانه ده‌كات و ئێستا بە هێزه‌كانی خۆی سنووری كۆنترۆڵ كردووه و كه‌س ناتوانێ قاچاغی بكات."
ئاكره‌یی باسی له‌وه‌ش كرد: ''ئه‌و كاره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یكات بۆ سه‌ڵامه‌تی هاووڵاتیانی كوردستان و ڕێگریكردن له بڵاوبوونەوهی نه‌خۆشی كۆرۆنایه، بۆیه حكوومه‌ت هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی ده‌دات و ڕێگه نادات هه‌رچۆنێك بێت كاری قاچاغی بكات."
گوتیشی: ''له مه‌رزی كێلێ و سنووری مه‌ریوان و چه‌ند شوێنێكی دیكه هه‌وڵ ده‌درێت كاری قاچاغی بكرێت ئه‌گه‌ر سنوور به هێز كۆنترۆڵ نه‌كرێت، چوونكه ئه‌گه‌ر سنووری داخراو به هێز كۆنترۆڵ نه‌كرێت، ئه‌وكات ماندووبوونی هه‌رێم به‌فیڕۆ ده‌روات، بۆیه ئێستا سنوور كۆنترۆڵه و هێنانی كه‌لوپه‌ل ته‌نها له ڕێگه‌ی مه‌رزه فهرمییهكانهوەیە."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە