پەیامی کورد … سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ مه‌تران ئاسادۆريان كۆبووه‌وه
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له سه‌رۆكى تايه‌فه‌ى ئه‌رمه‌نى ئه‌رتۆدۆكس له عێراق و ئه‌ميندارى گشتيى ئه‌نجومه‌نى سه‌رۆكانى تايه‌فه مه‌سيحييه‌كان له عيراق كرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29/7/2021، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له مه‌تران د. ئاڤاك ئاسادۆريان، سه‌رۆكى تايه‌فه‌ى ئه‌رمه‌نى ئه‌رتۆدۆكس له عێراق و ئه‌ميندارى گشتيى ئه‌نجومه‌نى سه‌رۆكانى تايه‌فه مه‌سيحييه‌كان له عيراق كرد و له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دۆخى تايه‌فه‌ى ئه‌رمه‌ن و مه‌سيحييه‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، گرنگيى به‌شدارى و هاوبه‌شيى ته‌واوى پێكهاته‌كانى عێراق له كايهكانى به‌ڕێوه‌بردن و پرۆسه‌ى سياسيى وڵات‌دا، دۆخى كه‌نيسه‌كان و پاراستنى تايبه‌تمه‌ندى و مافه‌كانيان، مه‌ترسییه‌کانی داعش و هه‌ڵبژارده‌کانی داهاتووی عیراق، تاوتوێ كران.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌تران ئاسادۆريان باسى له دۆخ و ڕه‌وشى ژيانى ئه‌رمه‌نه‌كانى كوردستان و به‌سه‌رکردنه‌وه‌یانی كرد، كه گه‌وره‌ترين ژماره‌يان له زاخۆيه، هه‌روه‌ها تیشکی خسته سه‌ر دۆخی ئه‌منی که بووه‌ته هۆی کۆچی ئه‌رمه‌نه‌کانی عێراق بۆ ده‌ره‌وه و ستايشى يهكترقبووڵكردن، پێكه‌وه‌ژيان، تهبايى و لێبورده‌يى له هه‌رێمى كوردستان كرد و هه‌ردوولا جه‌ختيان له قووڵكردنه‌وه‌ى ئه‌و كولتووره كرده‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە