پەیامی کورد ... ئەمڕۆ دووشەممە 2020/3/9 وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بۆ پاراستنى هاووڵاتییان له ڤیرووسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) و ڕێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه، چه‌ند بڕیارێكى ده‌ركرد.
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبووك)، ڕاگه‌ێندراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه: "بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بڕیاری دا بە قەدەغەكردنی هاوردەكردنی ئاژەڵی زیندوو و پەلەوەر و هەموو بەرهەمەكانیان بە شێوەی نایاسایی لە ووڵاتانی دەورووبەر، هەروەها قەدەغەكردنی هاوردەكردنی جگەری مریشک و هەموو جۆرە قیمەیەك".
باس له‌وه‌ش كراوه: "وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەكردن و مامەڵەپێكردنی ئاژەڵ و باڵندەی جوانی و ماسی جوانی لە شوێنە گشتی و قەرەباڵغەكانی ناو بازاڕەكانی كوردستان".
له ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، سەربڕینی ئاژەڵ لە دەرەوەی سەربڕخانە فەرمییەكان قەدەغە كراوە، هه‌روه‌ها پێویستە ئاژەڵی سەربڕدراو مۆری فەرمی سەربڕخانە فەرمییەكانی لەسەر بێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە