ئەمریکا بە گەمارۆخستنە سەر نەوتهەڵگرەکان پەیوەندی بازرگانی کۆماری ئیسلامی و ڤەنزۆئێلا دەپچڕێنێت

ئەمریکا بە گەمارۆخستنە سەر نەوتهەڵگرەکان پەیوەندی بازرگانی کۆماری ئیسلامی و ڤەنزۆئێلا دەپچڕێنێت

پەیامی کورد     ...     ئەمریکا بە گەمارۆخستنە سەر نەوتهەڵگرەکان پەیوەندی بازرگانی کۆماری ئیسلامی و ڤەنزۆئێلا دەپچڕێنێت

دوای نوێژەن کردنەوەی لیستی گەمارۆی نەوتهەڵگرەکانی ڕژیمی ئێران لە لایەن خەزێنەداری ئەمریکا، بلۆمبێرگ ئەمڕۆ ١١ی جوون نووسی: دەوڵەتی ترامپ سەرقاڵی ئامادەکردنی گەمارۆی زیاتر لەسەر زیاتر لە ٥٠ نەوتهەڵگری نەوتی و بەنزینی وەک بەشێک لە زنجیرە هەوڵەکانی نەهێشتنی پەیوەندی بازرگانی لە نیوان ئێران و ڤەنزۆئێلا.

بلۆمبێرگ لە درێژەدا ووتی: ئەو گەمارۆیانە بە مەبەستی ڕێگریکردنە لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی ئەمریکا لەگەڵ ئەو ووڵاتانە لە لایەن وەزارەتی خەزێنەداری دادەندرێن.

دەوڵەتی ترامپ لە هەوڵی  دوورکردنەوەی ڕژیمی ئێران لە نیکۆلاس مادۆرۆ دایە کە مانگی پێشوو بەرگری لە بازرگانی ئازاد لەگەڵ ڕژیمی ئێران دەکرد.

بە ئامانج گرتنی کەشتیەکان بە مانای قوڵ بوونەوەی هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ درووستکردنی کێشە لە بازرگانی و ئاڵوگۆڕی پوڵی دوو ووڵاتە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە