هوشیار زێباری: ڕێز لە بڕیاری دادگا دەگرین

هوشیار زێباری: ڕێز لە بڕیاری دادگا دەگرین

پەیامی کورد... ڕێز لە بڕیاری دادگا دەگرین

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە هۆشیار زێباری بەربژێری پارتی بۆ پۆستی سەركۆماری عێراق، هەڵوێستی خۆی لەبارەی بڕیارەكەی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی راگەیاند.

زێباری لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی "فەیسبووك" لەبارەی بڕیارەكەی ئەمڕۆ دادگای فیدراڵییەوە نووسیویەتی "ڕێز لە بڕیاری دادگای فیدراڵی دەگرین لەبارەی راگرتنی بەربژێركردنمان بەشێوەی كاتی تا یەكلاكردنەوەی ئەو سكاڵایەی بەرز كراوەتەوە، لەلایەن كەسانی خۆهەڵپەساردوو بە رۆژگاری بەر لە چاكسازی، متمانەشمان بەوە هەیە كە دادگا دەگاتە هەمان ئەو بۆچوونەی دەزگاكانی دەوڵەت و دووپاتی دەكاتەوە كە مەرجەكانی خۆبەربژێركردنمان تێدایە بۆ پۆستی سەركۆمار، ئەو دەنگۆیەی بڵاویش دەكرێتەوە، هیچ نییە جگە لە لاڵانەوەیەك لەپێناو خۆهەڵپەساردنی زیاتر بەدەسەڵاتەوە".

جێی باسە ئەمڕۆ یەكشەممە دادگای فیدراڵی بڕیاری دا، به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی رێكاره‌كانی هه‌ڵبژاردنی هۆشیار زێباری بەربژێری پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق رابگرێت، تا ئه‌و كاته‌ی سكاڵاكان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه‌.

به‌گوێره‌ی بڕیارێك کە ئه‌مڕۆ له‌ لایه‌ن دادگای باڵای فیدڕاڵییه‌وه‌ ده‌رچووه‌ و واژۆی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگاكه‌ی له‌سه‌ره‌، هاتووه‌ كە دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق به‌ زۆرینه‌ی دەنگ بڕیاری دا رێوشوێنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سه‌ركۆمار به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی رابگرێت، تا ئه‌و كاته‌ی سكاڵاكان یه‌كلا ده‌كرێنه‌وه‌.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە