پەیامی کورد ... ئێران لە سەر سەردانی دوو وێستگەی ناوکەی خۆی ڕەزامەندی نیشان دا
بەپێی رێككەوتنێك ئێران رێگە بە پشكێنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی دەدات سەردانی دوو وێستگەی ناوەکی ئەو ولاتە بكەن.
دوای سەردانی دوو رۆژەی رافائیل گروسی ئەمنیداری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی بۆ تاران، هەردوولا رێككەوتن لەسەر ئەوەی پشكێنەرانی ئەو ئاژانسە بتوانن سەردانی دوو بنكەی ناوەکی لە ئیسفەهان و نزیك تاران بكەن.
هاوكات ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکیش پابەندبوونی خۆی بە لەبەرچاوگرتنی نیگەرانیە ئەمنیەكانی ئێران لە بارەی ئەو دوو وێستگەیەوە دەربڕیوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە