پەیامی کورد ... بە ووتەی سەرچاوە ئەمنی و پۆلیس و ئاسایشی عێراق داعش لە سنوورەکانی پارێزگاکانی کەرکووک و خانەقین و دیالە و هەروەها بە درێژایی زنجیرە چیاکانی حەمرئن ، دەستیان بە جمووجوول کردووە
بەپێی زانیاریی و سەرچاوەکانی هەواڵ ، لە بەشی ئەمنی و پۆلیسی عێراق و ئاسایشی هەرێمەوە دەستکەوتوون، پاشماوەکانی داعش لە سنوورەکەدا خەریکی خۆڕێکخستنەوەن.
بە ووتەی فەرماندە سەربازییەکان، چەکدارانی داعش بە شێوەیەکی بەرفراوان لە زۆربەی ناوچە سوننە نشینەکاندا دهردهکهون.
هەروەها لە ڕاپۆرتەکادا هاتووه که چەند جارێکیش هەوڵی دروستکردنی ڕێکخراوی نوێیان داوە، لەوانە سوپای ڕزگاری سوننە، کە لە بەرزاییەکانی نزیک قەزای کفری ڕاگەینرا و ئاڵایەکی سپییان هەڵکرد.
زۆرترین جموجووڵەکانی ئەو چەکدارانە لە سنووری قەزای خانەقینە و، سەرەتا تەنیا بۆمبیان بۆ هێزە عێراقییەکان دادەنا، بەڵام دواتر بە هاوەن هێرشیان دەکردە سەر گوندەکانی دەوروبەری خانەقین و بەشێک لە هێرشەکانیشیان بۆ سەر سەربازگە و بارەگاکانیی هێزە عێراقییەکان.
عوسمان محەمەد بەرپرسی یاریدەری ئاسایشی کفری هەروەها ڕاگەیاندووە: پەل هاویشتنی چەکدارانی داعش بۆ سنوورەکانی نزیک لە پێشمەرگە مەترسیدارە.
هاوکات بەرپرسانی ئاسایشی گەرمیان دەڵێن: هێڵێکی بەرگریی بەهێزیان هەیە و لە جموجۆڵەکانی داعش ئاگادارن.
پاشماوەکانی داعش چەندین بارەگایان لە سنووری حەوزی حەمرین و خانەقیندا هەیە، هەروەها چەکدارەکان لە گوندەکانی شێخ باوە و ناوچەی تەبجیشەوە لە ناحیەی جەلەولاوە بۆردومانی گوندەکانی ڕۆژئاوای خانەقین و هێزە عێراقییەکانیان کردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە