موژدەکەی مەسروور بارزانى کەوتە وارى جێبەجێ کردنەوە

موژدەکەی مەسروور بارزانى کەوتە وارى جێبەجێ کردنەوە
پەیامی کورد   ...   موژدەکەی مەسروور بارزانى کەوتە وارى جێبەجێ کردنەوە

چوارشەممە لە قەزای كۆیە، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی 2024 - 2025 لێدا و لە ووتارێكیشیدا، موژدەی بە قەزاکردنی ناحیەی تەقتەقى لە سنووری پارێزگای هەولێر ڕاگەیاند و بۆ ئەو مەبەستەش پارێزگای هەولێر ڕیكارەكانی بەقەزابوونی تەقتەقی دەست پێكرد.

چوارشەممە، پارێزگای هەولێر ڕایگه‌یاند، "به‌ ڕاسپاردە و فەرمانى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە پێناو زیاتر خزمەتکردنى هاووڵاتیان و گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و ئاوەدانى پتر بە سنوورە جیاوازەکان و باشتر ڕاییکردنى کاروبارە ئیداریی و کارگڕییەکانى هاووڵاتیان لە فەرمانگاکان، چوارشەممە، مەسروور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە گوتاری ڕێوڕەسمی زەنگ لێدانی ساڵی نوێی خوێندنی 2024-2025، موژدەی بە قەزاکردنی ناحیەی تەقتەقى لە سنووری پارێزگای هەولێر ڕاگەیاند."

ئاماژە بەوەش دەكات، كە "هەر ٢٥ی/٠٩/٢٠٢٤ ەوە بڕیارەکە کەوتە وارى جێبەجێکردنەوە و لەم نزیکانە ڕێکارە ئیدارى و یاساییەکان دەست پێدەکات بۆ تەواوکردنى کاروبارەکان."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە