پەیامی کورد ... لێژنەی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان داوا دەکات نرخی کاڵاکان گران نەکرێت
لیژنه‌ی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان داوا له گشت موسڵمانان ده‌كات گیانی ته‌بایی و برایه‌تی و هاوكاری بپارێزن و ئیستغلالی ئه‌و گۆڕانكاریانه نه‌كه‌ن و نرخی كاڵاكان له‌بازاردا به‌هۆی دابه‌زینی نرخی دیناری عێراقی له‌به‌رامبه‌ر دۆلار گران نه‌كه‌ن.
لیژنه‌ی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت، "دروست نیه كاڵاكان له‌سه‌روو رێژه‌ی سروشتی گران بكرێن و نرخیان بخرێته‌سه‌ر، یان قۆرخكاری تێدا بكرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و خاوه‌ن قه‌رزانه‌ی قه‌رزیان به‌دۆلار له‌لای خه‌ڵكه داواده‌كه‌ین كه هاوكاری قه‌رزداره‌كانیان بن له‌م بارودۆخه‌دا.
ئه‌وه‌ش هاتوه، پێویسته له‌سه‌ر گشت موسڵمانان كه گیانی ته‌بایی و برایه‌تی و هاوكاری بپارێزن و ئیستغلالی ئه‌و گۆڕانكاریانه نه‌كه‌ن له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان، داواش له‌ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن به‌وردی چاودێری نرخه‌كان بكه‌ن و هاوسه‌نگی رابگرن له پێناو هاوڵاتیان به‌گشتی و كه‌مداره‌مه‌تانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە