فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سروە عەبدولواحید دەرکراوە

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سروە عەبدولواحید دەرکراوە

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئاشکرای کرد، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سروە عەبدولواحید دەرکراوە بەهۆی سووکایەتیکردن بە ڕۆڵی پێشمەرگە و ماڵباتی شەهیدان.

 

 عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئاشکرای کرد کە بڕیاری دەستگیرکردن لەلایەن دادگاوە بۆ سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق دەرکراوە.

ئاشکراشیکرد: ”سروە عەبدولواحید لە بەغدا بە پاڵپشتیی چەند بەرپرسێکی عەرەب، قسە بە کوردستان دەڵێت، لە کاتێک سروە عەبدولواحید بڕیاری دەستگیرکردنی ھەیە“.

عەبدولخالق تەلعەت روونیشی کردەوە، ”سروە عەبدولواحید نەھاتووەتە ھەولێر، زۆر گرنگییشمان پێی نەداوە، ھەر کاتێک گرنگیی پێ بدەین، دەستگیری دەکەین، چونکە سروە عەبدولواحید بە سووکایەتیکردن بە ڕۆڵی پێشمەرگە و ماڵباتی شەھیدان تاوانبارە، لە کاتێکدا ئەگەر پێشمەرگە نەبووایە، ئەو و دەیانی دیکەش نەیاندەتوانی بەئارامی دابنیشن“.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە